Rabbu Al-Mashriqi Wa Al-Maghribi Lā 'Ilāha 'Illā Huwa Fa Attakhidh/hu Wa Kīlāan
073-009 ئه‌و زاته‌ی که تۆی ڕه‌وانه‌کردوه؛ خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه، جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نیه فه‌رمانی به‌ده‌ست بێت، که‌واته هه‌ر ئه‌و بکه به پشتیوانی خۆت و داوای یارمه‌تیی هه‌ر له‌و بکه.
'Inna Rabbaka Ya`lamu 'Annaka Taqūmu 'Adná MinThuluthayi Al-Layli Wa Nişfahu Wa Thuluthahu Wa Ţā'ifatun Mina Al-Ladhīna Ma`aka Wa ۚ Allāhu Yuqaddiru Al-Layla Wa An-Nahāra ۚ `Alima 'An Lan Tuĥşūhu Fatāba `Alaykum ۖ Fāqra'ū Mā Tayassara Mina Al-Qur'āni ۚ `Alima 'An Sayakūnu Minkum Marđá ۙ Wa 'Ākharūna Yađribūna Fī Al-'Arđi Yabtaghūna Min Fađli Allāhi ۙ Wa 'Ākharūna Yuqātilūna Fī Sabīli Allāhi ۖ Fāqra'ū Mā Tayassara Minhu ۚ Wa 'Aqīmū Aş-Şalāata Wa 'Ātū Az-Zakāata Wa 'Aqriđū Allaha Qarđāan Ĥasanāan ۚ Wa Mā Tuqaddimū Li'nfusikum Min Khayrin Tajidūhu `Inda Allāhi Huwa Khayrāan Wa 'A`žama 'Ajrāan ۚ Wa Astaghfirū Allaha ۖ 'Inna Allāha GhafūrunRaĥīmun
073-020 به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ت چاك ده‌زانێت که تۆ نزیکه‌ی دوو به‌شی شه‌و یاخود نیوه‌ی یان سێیه‌کی هه‌ڵده‌سیت و شه‌ونوێژ ده‌که‌یت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌وانه‌ی که له گه‌ڵتان، خوا ئه‌ندازه‌ی شه‌وو ڕۆژ دیاری ده‌کات، خوا زانیویه‌تی که ئێوه هه‌رگیز نازانن دیاریی بکه‌ن و ئاماری بکهنئهگهر ئه‌و نه‌یکردایه، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌وبه‌ی لێوه‌رگرتن، جا چه‌ندتان توانی و چۆنتان بۆ لوا له شه‌ونوێژو له کاتی تردا قورئان بخوێنن و ده‌وری بکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌و خوایه میهره‌بانه‌و ده‌زانێت، له‌وانه‌یه که‌سانێکتان لێ نه‌خۆش بکه‌وێت و که‌سانی تریش ببن له زه‌ویدا بگه‌ڕێن به‌شوێن بازرگانی و فه‌زڵی خواداو که‌سانی تر له داهاتوودا بجه‌نگن بۆ لابردنی کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێی دینی خوا‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، که‌واته چه‌نده‌تان بۆکرا ئه‌وه‌نده قورئان بخوێنن و نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (به‌و شێوه‌یه‌ی دیاریکراوه) بیده‌ن و قه‌رز به‌شێوه‌یه‌کی جوان به‌خوا بده‌ن (ئه‌وه‌ی بۆ خوا ببه‌خشرێت خوای گه‌وره به‌قه‌رزێکی داده‌نێت که به‌زاتی خۆی درا بێت) هه‌ر ده‌ست پێشکه‌ریه‌کی چاکه بکه‌ن بۆ خۆتان سبه‌ی ده‌یبیننه‌وه لای خوا ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه به باشتر‌و پاداشتی گه‌وره‌تر، ده داوای لێخۆشبوو‌ن هه‌ر له خوا بکه‌ن و دڵنیابن ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.